فشارەکان دەچنە قۆناغێکی نوێوە
ڕێگای کوردستان
​پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی نوێ بووەتەوە. چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن کە لە دوای ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم و دروستبوونی کێشەی مووچە، ئەمریکا هیچ ڕۆڵێکی کاریگەری بۆ چارەسەری ئەو پرسە نەگێڕاوە، بەڵکو بە هەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ بەغداد، ڕێگەی خۆشکرد تا عێراق دۆسیەی نەوت لە هەرێم وەربگرێتەوە.
​لە لایەکی دیکەوە، لێدوانەکانی چەند مانگی ڕابردوو تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا و لوبنان، کە ڕایگەیاندبوو عێراق و سوریا بۆ سیستەمی فیدراڵی گونجاو نین، وەک ئاماژەیەکی مەترسیدار بۆ پاشەکشەی پاڵپشتییەکانی ئەمریکا بۆ قەوارەی هەرێم دەبینرێت.
ئەم دۆخە تەنها لە لایەنی سیاسی نەمایەوە، بەڵکو گەیشتە سێکتەری سەربازیش کاتێک واشنتۆن هاوکارییە داراییەکانی بۆ ساڵی ٢٠٢٧ی هێزی پێشمەرگە ڕاگرت.
​بە بۆچونی شرۆڤەکاران، ئەم گۆڕانکارییانە دەریدەخەن کە ئەمریکا جۆرە سیاسەتێکی دوو فاقیانە پەیڕەو دەکات؛ لەلایەک خۆی وەک دۆستی هەرێم نیشان دەدات، بەڵام لە واقیعدا فشارە دارایی و سەربازییەکانی وەک ئامرازێک بۆ ناچارکردنی لایەنە کوردییەکان بە جێبەجێکردنی ئەجێنداکانی بەکاردەهێنێت.
لەلایەکیتریشەوە، دەرەنجامی بەهەند وەرنەگرتنی داواکارییەکانی واشنتۆنە لەلایەن هەردوو حزبی دەسەڵاتدار (پارتی و یەکێتی)، کە وایکردووە مامەڵەی ئەمریکا لەگەڵ هەرێم لە هاوپەیمانییەوە بەرەو فشارێکی ڕاستەوخۆ بگۆڕێت.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا