لەسەر بانگەوازی پارت و ڕێکخراوە شیوعیەکان، خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لەبەردەم باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بەڕێوەچوو.
​خۆپیشاندەران بە بەرزکردنەوەی چەندین دروشم دژایەتی خۆیان بۆ سیاسەتەکانی واشنتۆن بەرامبەر بە حوکمڕانیی هاوچەرخی کۆبا دەربڕی. 
شیوعیە بەشداربووەکانی خۆپیشاندانەکە، دروشمی سەرەکیی خۆپیشاندانەکەیان کردە، دەستەکانتان لەسەر کۆبا هەڵگرن! با ئیمپریالیستە ئەمریکییەکان بزانن کە ناتوانن هێرش بکەنە سەر دوورگەی شۆڕش.
​ئامادەبووان لە بەردەم باڵیۆزخانەکەدا جەختیان لە هاوسۆزیی تەواوی خۆیان لەگەڵ حکومەت و گەلی کۆبا کردەوە و سەرکۆنەی هەر جۆرە دەستوەردانێک یان گەمارۆیەکی ئابووری و سیاسییان کرد کە لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپێندراوە. 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا