هاوڕێ کرێکار - رێگای كورستان

لەدوای ناردنی مووچەی مانگی شەش، ئەو دوو لیژنەیەی لەلایەن حکومەتی هەرێم و ناوەند پێکهێنرا بۆ  ڕێکەوتن لەسەر داهاتی نەوتی ونانەوتی ، تا ئێستا  ڕاپۆرتی کۆتایی کارەکانیان بەئەنجومەنی وەزیران نەداوە و بەئەگەرێکی زۆرەوە ئەمرۆش بڕیار لەسەر مووچەی مانگەکانی ۷ و ٨ ی ئەمساڵ نادرێ. 

وابڕیارە ئەمڕۆ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ناوەند، کۆبونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی  ئەنجام بدات، چاوەکان لەسەر ئەوەن، بڕیاری ناردنی مووچەی مانگەکانێ تەمموز و ئاب، بڕیاری لەسەر بدرێت، بەڵام  پەرلەمانتارێک بەدوری دەزانێت.

لەلێدوانیکی تایبەتدا، سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەانی عێراق، بە  رێگای كورستانى وت:   پرسی مووچەی هەرێمی کوردستان، لەکارنامەی کۆبونەوەی ئەمرۆی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دیاری نەکراوە، هەر وەک کۆبونەوەکانی تر، بەڵام کاتێک وەزیرە کوردەکان کاتی قسەکردنیان دێت، لەکۆبونەوەکەدا، باس لە گرفتی مووچە دەکەن و دەیخەنە ڕوو. 

وتیشی : ئەو لیژنەیەی بۆ ڕێکەوتن لەسەر مووچە و داهاتی نانەوتی و نەوتی هەرێم پێکهێنراوە، تا ئێستا ڕاپۆرتی کۆتاییان نەداوەتە ئەنجومەنی وەزیران، ئەگەر   ڕاپۆرتەکان بدرایەتە ئەنجومەن ،گفتوگۆی لەسەر دەکرا.

هەروەها، وتیشی:  بۆیە بەئەگەرێکی زۆرەوە، پێناچێت ئەم هەفتەیەش ، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی ئەو دوو مانگە بدات،ئەمڕۆ.