رێگای كوردستان/ هەولێر

رۆژی یه‌كشەممە 2025/8/10 هاوڕێ ئه‌بوكاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی شیوعی كوردستان و بابا عەلی جەباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی ناوەندی و ژماره‌یه‌ك له‌ ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ناوەندی لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، پێشوازی عه‌بدوڵڵا نازەنینی سكرتێری بزوتنه‌وه‌ی رزگاری دیموكراتی كوردستان  و شاندێكی یاوەری كرد.

سەرەتا شاندی میوان پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی هەشت و هەڵبژاردنی سکرتێر و کۆمیتەی ناوەندی نوێی،ئاراستەی هاوڕێیان کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و هاوکات ڕۆڵی حزبی شیوعییان لەمەڕ پرسە نەتەوەیی نشتیمانی و چارەنوسسازەکان بەرز نرحاند.

لای خۆیەوە هاوڕێ ئه‌بوكاروان سوپاسی شاندی میوانی كرد و  خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەکەو پەیوەندیە دوو قۆڵیەکانی نێوان هەردوو حزب دەربڕی.

لە کۆتاییدا هەردوولا جەختیان لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.