
رێگای کوردستان/ هەولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی 8 / 1 / 2025 شاندێكی حزبی شیوعی كوردستان بە سەرۆكایەتی ( د.كاوە مەحمود) سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان بە یاوەری هاوڕێیان ( هەندرێن ئەحمەد و نیعمەت مەعروف ) ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و (هاوتا رەسول) ئەندامی مەكتەبی پەیوەندییەكانی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان، سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد لە لایەن (مامۆستا سلاحەدین بهادین ) ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ( د.محەمەد هاودیانی ) ئەندامی مەكتەبی سیاسی و (د.محەمەد ئەحمەد ) بەرپرسی چاودێری و بەدواداچوون پێشوازیكران .
د.كاوە مەحمود پیرۆزبایی گەرمی حزبی شیوعی كوردستانی بە مامۆستا سلاحەدین بهادین ڕاگەیاند بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتی و سەركەوتنی كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی .
لەتەوەرێكی تردا هەردوو لا هاوڕا بوون لە هەڵسەنگاندنە ڕەوشی نا لەباری هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی ناوخۆیی كوردستان ، جەختیان لە گێڕانەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەكە كردەوە.
هەرەوها باسیان لە پێویستی رێكخستنەوەی نێو ماڵی كوردستان و گەیشتن بە دیدی هاوبەش بۆ یەكگوتاری كوردستانی.
هەروەها باس لە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی كوردستان و ناوچەكە كرا كە پێویستە شەڕ و نالەباری ژیان بە دوور بخرێتەوەوە و هەموو تواناكانمان لە خزمەتی مرۆڤەكاندا بێت .

