
رێگای كورستان
شاندێكی حزبی شیوعی كوردستان، بەسەرۆكایەتی د.كاوە مەحمود، سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان و بەیاوەری ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و پەیوەندییەكانی ناوەندی، سەردانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانیان كرد و لەلایەن مستەفا هیجری، سكرتێری گشتی و ژمارەیەك لە ئەندامانی دەفتەری سیاسی و سەركردایەتی پێشوازی كران.
لەدیدارەكەدا، شاندی حزبی شیوعی كوردستان، پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنگرەی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانیان لێكردن و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواستن.
لە تەوەرێكی تردا، باسی بارودۆخی سیاسی جیهان و ناوچەكە و پێشهات و گۆڕانكارییەكان كرا و هەردوولا بیروڕاكانیان ئاڵوگۆڕكرد.
هەروەها، جەختیان لە پەیوەندی دێرینەی هەردوولا كردەوە.
