لەكەركوك مەراسیمێكی شایستە بەئامادەبوونی دکتۆر کاوە مەحمود، سكرتێری کۆمیتەی ناوەندی و جێگری سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی حزبی شیوعی كوردستان و ژمارەیەكی زۆری جەماوەری كەركوك و حزب ولایەنە سیاسیەكانی كوردستان، پەردەلادان لەسەر پەیكەری برونزی چوار شەهیدی حزبی شیوعی لابرا.
تێكۆشەری شیوعی (ملا شكور ڕۆژبەیانی) ناسراو بە ( مام فەتاح ) كەلەساڵی (١٩٨٥) هەرچوار برا لەسێدارە دران تەنها لەبەرئەوەی كوڕی هاوڕێ( مام فتاح و دایە كافیە ) كەخێزانێكی شیوعی تێكۆشەر بوون و هەر چواریان لە سەنگەری بیروباوەڕی بنەماڵەكەیان بوون و كەسانی تێكۆشەر بوون .
شەهیدان ( جمیل شكور و سالار شكور و ئازاد شكور و نەوزاد شكور )
لەبەربەیانی (١٢-٤-١٩٨٥) لەسێدارە دارن بەمەش ڕژێمی دیكتاتۆری بەعس تاوانێكی تری بەكۆمەڵی دژی گەلی كوردستان و بزوتنەوەی شیوعی دا ، بەڵام مام فەتاح و دایە كافیە و خانەوادەكەیان بەردەوام بوون لە خەباتی ڕزگاری خوازی گەلانی عێراق لە ڕیزەكانی حزبی شیوعی عێراق .
ئەمڕۆ مێنۆمێنتێكی پەیكەری برنوزی هەر چوار برای شەهید لە ناوجەرگەی شاری كەركوك كرایەوە و تیایدا وتاری بنەماڵە خوێنرایەوە لەلایەن (ئارا فتاح ) پەردە لەسەر پەیكەرەكان لادرا وپاشا هونەرمەند ناسری ڕەزازی سرودی شەهیدان و هونەرمەند حمە ڕەئووف كەركوكی چەند سرودێكی پێشكەش كرد و مەڵبەندی سلیمانی و هەولێر و كەركوك و كۆمەڵەی پێشمەرگەی دێرینی حزبی شیوعی كوردستان پێشكەش كرا.
لەمەراسیمەكدا چەند شاهید حاڵێكی هاوزیندانی شەهیدەكان باسیان لە خۆڕاگری و قارەمانێتی هەر چوار شەهیدەكە كرا و باسی تێكۆشانی بنەماڵەی مەلا شكور ڕۆژبەیانی و نەوەكانیان ٠
هەزاران سڵاو لە دایكی شەهیدان .
May be an image of 4 people, crowd and text
May be an image of 3 people
May be an image of 4 people and monument
May be an image of 9 people, trumpet, oboe and clarinet
May be an image of monument
May be an image of 7 people and text
May be an image of 3 people
May be an image of ‎monument and ‎text that says '‎چواربرا THE FOUR BR‎'‎‎
May be an image of 1 person and monument