دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی نوێدا هۆشداریی توندی دایە تاران و ڕایگەیاند، به‌یانی ڕۆژی سێشەممە دوا وادەیە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ. ترەمپ وتی: ئێران دەتوانێت شەڕەکە ڕابگرێت، بەڵام ئەگەر ڕەتیبکەنەوە، هیچ پرد و وێستگەیەکی کارەبایان بۆ نامێنێتەوە.
گرنگترین خاڵەکانی لێدوانەکەی ترەمپ:
• چەک بۆ خۆپیشاندەران: ئاشکرای کرد کە ئەمریکا چەکی بۆ ناو ئێران ناردووە، بەڵام هەندێک لایەن گلیان داوەتەوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
• ئامانجی شەڕ: ڕێگریکردنە لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی؛ ئاماژەی بەوەش کرد کە ٤٥ هەزار خۆپیشاندەر لەم دواییانەدا لە ئێران کوژراون.
• هەڕەشەی ئابووری: ترەمپ ڕایگەیاند ئەگەر بۆی بکرێت دەست بەسەر نەوتی ئێراندا دەگرێت و وتی: "ئەگەر ئێستا ڕژێمەکە بڕوات، ئێران ١٥ ساڵی دەوێت بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی."
• ڕێککەوتن: پێشنیازی ئاگربەستی بە "هەنگاوێکی گرنگ" ناوبرد و وتی دانوستانکارانی ئێستا "عەقڵانیترن".

وتاری نووسەران