
نیگەرانییەكان سەبارەت بە خراپی كوالیتی ئەو میدالیایانەی كە لەلایەن ڕێكخەرانی ئۆڵۆمپیادی پاریسەوە لە چالاكییەكەی ساڵی ڕابردوودا بەخشرابوون، بووەتە جێی باسی میدیاكان، ئەمەش كاتێك ئاشكرا بوو كە نایجا هیوستن یاریزانی ئەمریكی سكەیتبۆرد لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بارودۆخی شۆكهێنەری میدالیا برۆنزەكەی ئاشكرا كرد كە لە پایتەختی فەرەنسا بەدەستی هێنا.
پاشان چەند وەرزشوانێكی دیكە وێنەی زوو تێكچوونی میدالیاكانیان بڵاوكردەوە، لەنێویاندا نیك ئایتكین و ئیلۆنا ماهێر لە ئەمریكا، وە مانگی ڕابردوو دوو وەرزشكاری فەڕەنسی ئۆڵۆمپیاد دوایین كەس بوون كە بە ئاشكرا گلەیییان لە بارودۆخی میدالیا بەنرخەكانیان كرد.
ئەوانیش كلیمنت سیسی و یۆهان نێدڤی بوو كە هەردووكیان لە سۆشیال میدیا دڵتەنگی خۆیان سەبارەت بە تێكچوونی میدالیاكانیان ئاشكراكرد، ئێستاش بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی لۆتۆی فەرەنسی، ژمارەی ئەو وەرزشوانانەی كە میدالیاكانیان بۆ ڕێكخەرانی پاریس گەڕاندووەتەوە، 100 وەرزشكاری تێپەڕاندووە.
هەروەها بڵاوكراوەكە باس لەوە دەكات كە مۆناد پاریس بەڕێوەبەری ئەو كۆمپانیایە كە میدالیای دروستكردووە لەسەر ئەو پرسە لە كارەكەی دوورخراوەتەوە،بەگوێرەی زانیارییەكان، كێشەكان بەهۆی قەدەغەكردنی بەكارهێنانی پێكهاتەیەك لە مەدالیاكان و كەمی كاتی تاقیكردنەوە بووە.