
لە درێژەی یارییە دۆستانەكانی هەڵبژاردەكانی جیهان، هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و سەنیگال لە یاریگای خۆسیە ڤالادی لە لشبۆنەی پایتەختی پورتوگال ڕووبەڕووی یەكبوونەوە و بەڕازیل بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە چوار گۆڵ یارییەكەی دۆڕاند.
لۆكاس پاكێتا و ماركینیۆس لە خولەكەكانی 11 و 58دا گۆڵەكانی بەڕازیلیان تۆماركرد، گۆڵەكانی سەنیگالیش لەلایەن حەبیب دیالۆ و ماركینیۆس بەهەڵە و سادیۆ مانێ دوو گۆڵ لە خولەكەكانی 22 و 52 و 55 و 97دا تۆماركران.
لە یارییەكی دۆستانەی تردا، كە لە یاریگای ڤێلتینس ئەرینا بەڕێوەچوو، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا میوانداری هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیای كرد.
ئەڵمانیا لە خاك و یاریگای خۆیدا بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەكەی دۆڕان و گۆڵەكانی كۆڵۆمبیاش لویس دیاز و خوان كوادرادۆ لە خولەكەكانی 54 و 82دا تۆماریانكرد.