
فلۆریتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید لە پەیامێكیدا بۆ هاندەرانی یانەكەی بە بۆنەی ساڵی نوێوە رایگەیاند، لە یانەی ریاڵ مەدریدەوە هیوای باشی بۆ هەمووتان دەخوازن و چێژ لە جەژنەكانتان وەربگرن.
پێرێز دەڵێت: لە ئێستادا لە زۆر شوێنی جیهان بارودۆخی خراپ روودەدات و پێویستە لەم كاتەدا زیاتر پشتیوانی پەیامە ئاشتیەكان ببن بەتایبەت بۆ ئەوانەی كە پێویستی زۆریان پێیەتی.
وتیشی: ملیۆنان كەس هاوبەشی بەهاكانی یانەكەمانن و هەموومان یەك هەستی یەكمان دەخات لە جیهاندا ئەویش خۆشەویستیە بۆ یانەكە، بەردەوامیش پاڵپشتی وەرزش دەكەین و هیوادارم ساڵی نوێ دڵخۆشی و هاودەنگی بۆ هەمووان بهێنێت.
لەلایەكی ترەوە، كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی شاهانە رایگەیاند، ئەم جەژنانە لە پێناو خەونەكان دروستبوون و ئێمە و سەرجەم یانەی شاهانە هاوبەشین لە خەونەكانماندا.
رونیشیكردەوە، هەمیشە تا كۆتایی پێكەوە دەبن و هاتنی ساڵی نوێش پیرۆزبێت لە هەموو لایەك.