
لە ئاهەنگی خەڵاتەكانی فرانس فووتبۆڵ كە لە وڵاتی فەرەنسا و شاری پاریس بەرێوەچوو كە تایبەت بوو بە دیاری كردنی باشترینەكانی جیهان و بە تایبەت باشترین یاریزانی جیهان لەسەر ئاستی پیاوان و خانمان.
لەسەر ئاستی پیاوان لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی ئینتەر میامی بۆ جاری هەشتەمین توانی ببێتە باشترین یاریزانی جیهان دوای ئەوەی بەسەر ئیرلینگ هالاند و كیلیان مباپێ و كیڤین دی برۆین سەركەوت.
ئەستێرە ئەرجەنتینیەكە ئەمە هەشتەمین جارە تۆپی ئاڵتوونی بەدەستبهێنیت كە لە ساڵەكانی 2009 و 2010 و 2011 و 2012 و 2015 و 2019 و 2021 و 2023 ئەم خەڵاتەی بەدەستهێناوە .
میسی لەم ساڵدا لەسەر ئاستی تاكە كەسی توانیوویەتی لە كۆی 54 یاری 38 گۆڵ و 25 ئەسیستی تۆماربكات و لەسەر ئاستی بەكۆمەڵ جامی جیهان لەگەڵ ئەرجەنتین بەدەستبهێنێت و خولی فەرەنسی و جامی فەرەنسا لەگەڵ پاریس سان جێرمان و جامی خول لەگەڵ ئینتەر میمامی بەدەست بهێنێت.