
لە چەند رۆژی رابردوودا ناوی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و یاریزانی رۆمای ئیتاڵی پەیوەندی بە چوونی بۆ یانەی قادسیەی سعودیەوە هەبوو بە ئۆفەرێكی سێ ساڵە و بە بەهای 75 ملیۆن یۆرۆ.
لەكاتێكدا ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە زۆر نزیكبوو لە چوونی بۆ سعودییە بەڵام دواجار لەگەڵ یانەی رۆما بەیەكەوە بڕیاریاندا ئۆفەرەكە رەتبكەنەوە و دیبالا مانەوەی خۆی لە گورگەكان دوپاتكردەوە.
راپۆرتە ئیتاڵییەكان هۆكارەكانی پشت رەتكردنەوەی ئۆفەرەكەیان ئاشكردووە و پێیان وایە، یانەی رۆما گرێبەستەكەی وەك سوكایەتی بە یانەكە و بە یاریزانەكە ناردووە.
هەروەها باس لەوە دەكەن، هاندەرانی رۆما لە چەند رۆژی رابردوودا چەندین دیارییان بۆ دیبالا ناردووە و بە پەیامی سۆزداری داوای مانەوەیان كردووە لە رۆما.
لەگەڵ ئەوەشدا دیبالا توشی شۆكبووە كاتێك هاوتیمەكانی پشتیوانییەكی زۆریان بۆ دەربڕیوە و داوایان لێكردووە كە لە سعودییە كۆتایی بە كاروانی وەرزشی خۆی نەهێنێت.