رۆژنامەی سپۆرت لە راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووە، نیكۆ ویلیامز بەهۆكاری جیاواز پەیوەندی بە بارشاوە نەكردووە، لەسەرووی هەموویەوە، بەوەفایی بۆ ئاتلێتیك بیلباو، بەڵام لە هەمان كاتدا، یانەكەی كەتەلۆنیا دڵنیایی تۆماركردنی ناوی ویلیامزی لە لالیگا پێنەبوو، بە تایبەت بۆ یارییەكانی سەرەتای وەرز.

دانی ئۆلمۆ لە دوا رۆژەكانی گواستنەوەكاندا لە لایپزیگەوە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە كرد، هەرچەندە كارەكانی زوو تەواوكران، بەڵام بەشداری لە دوو یاریی سەرەتای لالیگادا نەكرد، چونكە ناوی لە لالیگا تۆمار نەكرابوو.

رۆژنامەكە دووپاتیدەكاتەوە، نیكۆ بەتەواوی رازی بووە پەیوەندی بە بارشاوە بكات و زۆر بەپەرۆشیش بووە تا لەگەڵ لامین یامال و ئالێخاندرۆ بالدێ یاری بكات بەڵام بەهۆی ترسی لە ناو تۆمارنەكردن چوونی بۆ یانەكە رەتكردوەتەوە.