كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی راهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید دوای بردنەوەیان لە سیڤیە ئاشكرایكرد كە ڕۆدریگۆی بەرازیلی ڕەتیكردوەتەوە گۆڕانكاری پێبكرێت دوای ئەوەی ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد و دوو گۆڵی بۆ یانەكەی تۆماركرد.

ئەنچیلۆتی لەلێدوانێكی بۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆی ئیسپانی ڕایگەیاند هاندەران فیكەی ناڕەزایەتیان لە سیبایۆس دەكرد بەهۆی ڕابردووی لەگەڵ بیتیس كە ئەوەش كارێكی ئاساییە و دەستخۆشی لە هاندەرانی سیڤیە دەكەم بۆ ئەو هەڵسوكەوتەیان.

وتیشی: ژینگەی یانەكە دەگۆڕێت و ئەوەی لە یاریەكە ڕوویدا نیشانەیەكی باشە چونكە هاندەران خەریكە لەوە تێدەگەن كە ناتوانن هەمووشتێك بكەن لەناو یاریگادا.

لەكۆتایشدا دوپاتیكردەوە بۆ یاری كۆتایی یۆرۆپالیگ دڵی لەگەڵ یانەی ڕۆمایە چونكە پێشتر كاپتنی ئەو یانەیە بووە بۆیە هیوادارە نازناوەكە بەدەستبهێنن.