
بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی قەیرانێكی دارایی بووەتەوە، چونكە دەبێت هەندێك یاریزانی بفرۆشێت پێش ئەوەی بیر لە گواستنەوەی هەر یاریزانێكی نوێ بكاتەوە لە بازاڕی گواستنەوەكاندا.
ئەركەكە بۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەكە واتە دیكۆ قورس دەبێت، بەو پێیەی بەرشەلۆنە ئامانجێتی چەند فرۆشتنێكی گەورە ئەنجامبدات و بە پارەی ئەو یاریزانانەش چەند یاریزانیك بگوازێتەوە بەپێی پێویستی یانەكە.
لەو باریەوە ماڵپەڕی ڕێلیڤۆ ڕایگەیاندووە، ئەو پارەیەی كە كۆدەكرێتەوە دەبێت تا 30 حوزەیرانی ئەمساڵ بێت، ئەو كێشەیەی كە بەرشەلۆنەش ڕووبەڕووی دەبێتەوە ئەوەیە كە هیچ یاریزانێكی تیپی یەكەم تا ئێستا بە روونی داوای رۆشتنیان نەكردووە بەشێكی ئەو یاریزانانەی یانەكە خواستی فرۆشتنیانی هەیە نایانەوێت ریزەكانی بەرشەلۆنە جێبهێڵن.
ئەو یاریزانانەی بە رۆشتنیان سوودی دارایان بۆ یانەكە دەبێت و یانەكەش خواستی فرۆشتنیانی هەیە بریتین لە كۆندی و رافینیا، جیالەوەی زۆرجار ناوی دی یۆنگ دەخرێتە ئەو لیستەوە، بەڵام هیچكام لە یاریزانەكان تا ئێستا خواستیان نییە یانەكەی كەتەلۆنیا جێبهێڵێن.