
رۆژنامەی لیكیپی فەرنسی رایگەیاند نەیمار هێرشبەری بەرازیلی و یانەی پاریس سان جێرمان ئیدارەی یانە فەرنسییەكەی ئاگاداركردووەتەوە كە دەیەوێت لەم گواستنەوەی هاوینە یانەكەی پایتەخت بەجێبهێڵێت.
رۆژنامەكە ئاشكرای كرد كە لە ئێستادا هیچ یانەییەك نییە بە فەرمی بۆندی پێشكەشی پاریس سان جێرمان كردبێت ، پێشبینی دەكرێ لە رۆژانی داهاتوو یانەكان ئارەزووی خۆیان بۆ كرینی یاریزانە بەرازیلییەكە ئاشكرا بكەن.
رۆژنامەكانی ئیسپانیا و نزیك یانەی بەرشەلۆنە ئاشكرایان كرد ،نەیمار ئامادەیە بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە و مووچەكەشی كەم بكاتەوە م بەڵام چاڤی راێنەری بەرشەلۆنە رەتی كردوەتەوە.
نەیمار پێی وایە یانەی پاریس سان جێرمان پارێزگاری لە ئەستیرەكانی ناكات پاش ئەوەی وەرزی پیشوو ئەڵتراسەكانی یانە فەرنسییەكە ، لە بەردەم ماڵی نەیمار گردبوونەوە داوای رۆیشتنی یاریزانە بەرازیلییەكەیان دەكرد.
نەیمار پاش 6 وەرز لەگەڵ پاریس سان جێرمان بەژداری 173 یاری كردووە توانییویەتی 118 گۆڵ و 77 ئەسیست ئەنجامبدات.