مباپێ وەرزی رابردوو وەرزێكی سەختی تێپەڕان بەهۆی بارودۆخی لەگەڵ پاریس سان جێرمان، پاش ئەوەش لە یارییەكانی یۆرۆ بە باشترین ئاستی خۆیەوە دەرنەكەوت و پێكانی لووتیشی وایكرد ئاستی خراپتر بێت.

ئەستێرە فەڕەنسییەكە وەرزی رابردوو درەنگتر لە هاوڕێكانی گەڕایەوە بۆ راهێنانەكان بەهۆی ناكۆكی لەگەڵ ناسڕ خلێفی، وە ئەو بارودۆخە ناخۆشە دەروونیەی تێیدا بوو كاریگەرییەكی زۆری هەبوو لەسەر ئاستی بە درێژایی وەرزەكە سەرەڕای ئەوانەش 44 گۆڵی تۆماركرد.

لە بەرامبەر ئەم كێشانەدا یانەی ڕیال مەدرید ڕووی لە ئەنتۆنیۆ پینتۆسی راهێنەری لەشجوانی و جەستەی یانەكە كردووە بۆ چارەسەری ئەستێرە نوێیەكەی، ئەم راهێنەرە پڕۆژەیەكی ڕاهێنانی ستایلی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هەیە بۆ ئامادەكردنی مباپێ و بۆ یەكەمجار لەم پێش وەرزەدا یاریزانەكە ئەزموونی ئەم شێوازە بەناوبانگەی پینتۆس دەكات كە پێشتر بۆ ئەستێرە پورتوگالییەكەی ریاڵ مەدرید بەكارهاتووە.

ئامانجی ئێستای مباپێ ڕوونە، دەیەوێت لە باشترین بارودۆخدا بێت بۆ بەدەستهێنانی یەكەم نازناوی لەگەڵ ڕیال مەدرید لە جامی سوپەری ئەوروپا لە 14ی ئاب كە بەرامبەر ئەتڵانتا لە یاریگای نیشتمانی وارشۆی پۆڵەندا ئەنجامدەدرێت.