لە هەفتەی هەشتەمی خولی ئیسپانی و لە یاری لوتكەی ئەم هەفتەیەی لالیگا بەرشەلۆنە  میوانداری یانەی سیڤیەی كرد.

لە گێمی یەكەمدا ئاستی هەردوولا تا ڕادەیەك لەیەكتر نزیكبوو یاریەكی هاوسەنگبینرا ، بەڵام رافینها نەیتوانی درێژە بە یاریەكە بدات و هەر زوو لە لایەن چاڤی هێرناندێزەوە و لە خولەكی 37 گۆڕانكاری پێكرا ، و گێمی یەكەم بە یەكسانی و بەبێ گۆڵ بۆ هەردوو لا بە كۆتا هات

لە گێمی دووەمدا سیڤیە دوو گۆرانكاری ئەنجامدا بە هیوای تۆماركردنی گۆڵ، بەڵام سێرجیۆ رامۆسی بەرگریكاری سیڤیە لە خولەكی 76 بە هەڵە گۆلێكی لە خۆیان تۆمار كرد، سەرنجام و دوای هەوڵەكانی هەردوو لا یاریەكە هەر بەم ئەنجامە و بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی بەرشەلۆنە كۆتای پێهات

بەم ئەنجامەش یانەی بەرشەلۆنە بە شێوەكی كاتی و بە كۆكردنەوەی 20 خاڵ چووە پێشەنگی ریزبەندی خولەكە و چاوی لە ئەنجامی یاری نێوان ریال مەدرید و جیرۆنایە .