نەیمار دا سێلڤا دوای رەزامەندی یانەی هیلال گەشتی بۆ بەرازیل كرد بەهۆی بارودۆخێكی خێزانی.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان پشتڕاستیان كردەوە كە نەیمار دا سیلڤای بەڕازیلی، یاریزانی یانەی هیلالی سعودی، بەهۆی بارودۆخی خێزانییەوە چووەتەوە بەڕازیل.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ریازیەی سعودی، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی نەیمار بەرەو بەڕازیل ڕۆیشتووە، دوای ئەوەی مۆڵەتی لەلایەن ئیدارەی هیلالەوە پێدراوە، ئەوەش بەهۆی بارودۆخی خێزانییەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان، نەیمار گەشتی بۆ بەڕازیل كردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆشەویستەكەی بەشداری لەدایك بوونی كچەكەی بكەن.

نەیمار هاوینی ڕابردوو لە یانەی پاریس سانجێرمانەوە ، بە بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە هیلالی سعودیەوە كرد .