بنزیما لە سەرەتای وەرزەوە نێوانی لەگەڵ نونۆ سانتۆی راهێنەر بەرەوخراپی رۆیشت و دواجار بەڕێوەبەرانی یانەكە بەهۆی یاریزانەكەوە بڕیاریاندا ڕاهێنەرە پورتوگالییەكە لە كارەكەی دووربخەنەوە.

پاشان بەهۆی تێكچوونی نێوانی لەگەڵ گالاردۆی راهێنەری ئێستای یانەكە بنزیمە راهێنانەكانی ئیتیحادی بەجێهێشت و راهێنەرەكەش بڕیاریدا لە یاری پێشووی یانەكەی دووریبخاتەوە، پاشان دوای دەستێوەردانی بەڕێوەبەرانی یانەكە بنزیمە گەڕایەوە مەشق و راهێنانە بە كۆمەڵەكان بەڵام لە ئێستادا میدیاكان رەخنەی تووند لە یاریزانەكە دەگرن.

عەلی عەنزی رۆژنامەنووس و شیكەرەوە لەو بارەیەوە رایگەیاند، كەریم بنزیمە جگە لە دروستكردنی قەیرانێكی زۆر هیچ سودێكی بۆ پڕۆژەی گەشەی تۆپی پێ لە سعودیە نەبووە.

عەنزی وتیشی: بە دڵنیاییەوە بنزیما یاریزانێكی گەورەیە، بەڵام نابێت بەم شێوەیە مامەڵە بكات، چونكە لە یانەكە گەورەتر نییە و ناتوانێت بە پێچەوانەی بڕیارەكانی یانەكەوە مامەڵە بكات.

پاشان پێشنیاری كرد كە عەبدولڕەزاق حەمدەڵا لەبری ئەو ئەستێرەیە یاری بكات و رایگەیاند، عەبدولڕەزاق حەمدەڵا ئاستێكی بەرزی پێشكەش دەكات لە ئیتیحاد و لە یاری داهاتوودا پێویستە متمانەی پێبكرێت لە پێكهاتەی سەرەكی و بنزیمە لەسەر كورسی یەدەگ بمێنێتەوە.