ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی رایگەیاند دوای ئەنجامدانی پشكنینە سەرەتاییەكان لەسەر یاریزانەكە ، كە دەركەوتووە پێكان لە پاژنەی پێیدا هەیە ، هەروەها لە رۆژانی داهاتووپشكنینی زیاتر بۆ یاریزانەكە دەكرێت.

رۆژنامەكە ڕوونیكردووەتەوە هەموو شتێك ئاماژە بەوە دەكات كە یاریزانە پێش مانگی 11 ناگەڕێتەوە بۆ بەشداریكردن لەگەڵ یانەكە ، ئەمەش واتای بەشدارینەكردنی لە كلاسیكۆی بەرامبەر ڕیال مەدرید لە 28 مانگی 10 ئەنجام دەدرێت ، كە ئەمەش گورزێكی كوشندە بەر یانە كەتەلۆنیەكە دەكەوێت.

ڕۆژنامەكە دووپاتی كردەوە كە یاریزانە هۆڵندییەكە لەسەر پێیەكانی یاریگاكەی بەجێهێشتووە كە ئاماژەییەكەی باشە بەڵام ، دوای ئەنجامدانی پشكنینی سەرەتایی پشتڕاستكرایەوە كە یاریزانەكە لانیكەم بۆ ماوەی مانگێك ئامادەنابێت.

لە كۆتایدا رۆژنامەكە وتی : كە پێشیینی دەكرێ بۆ حەوت یاری داهاتوو ئامادە نەبێت كە بەرامبەر یانەكانی مایۆركا و سیڤییە و پۆرتۆ و شاختار لە یانەپاڵەوانەكان و گراندا و ئەتلەتی بلباو و ریاڵ مەدرید.