ڤالێری پولی پەرلەمانتاری فەرەنسی بە فەرمی داواییەكی پێشكەش بە دەسەڵاتدارانی فەرەنسی كرد بە لێسەندنەوەی ڕەگەزنامەی فەرەنسی لە كەریم بنزیمە، هێرشبەری یانەی ئیتیحادی سعودی پاش ئەوەی هاوسۆزی بۆ دانیشتوانی شاری غەززە دەربڕی .

پەرلەمانتارەكەی فەرەنسا، داواكارییەكی لەبەردەم پەرلەمان تۆماركرد بۆ ئەوەی ڕەگەزنامەی فەرەنسی لە كەریم بنزیما وەربگیرێتەوە، بەڵام داواكارییەكەی بە تاكەكەسی دادەنرێت و تا ئێستا هیچ ڕەزامەندییەك لەناو پەرلەمانی فەرەنسادا نییە.

ئاماژەی بەوەشكردووە ناتوانن ڕێگە بە هاوڵاتییەكی فەرەنسی بدەن، كە یاریزانێكی ناسراوی نێودەوڵەتییە، بەم شێوەیە سووكایەتی بە وڵاتەكەیان بكات یان خیانەت بكات.

روونیشیكردەوە كە پێویستە داوای ئەو یاریزانە خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی لێ بسەندرێتەوە كە ساڵی ڕابردوو بەدەستی هێنابوو لەگەڵ هەموو خەڵاتە تایبەتەكانی كە لە فەرەنسا بەدەستیهێناوە.

كەریم بنزیمە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پەیامێكی بڵاوكردبووەوە كە تیایدا هاوسۆزی خۆی بۆ دانیشتوانی شاری غەززە دەربڕیبوو، تیایدا نووسیبووی: هەموو دوعاكانمان بۆ قوربانیانی غەززەیە لە بەرامبەر بۆردومانە ناڕەواكان.