
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەكان لەم دواییانەدا ئاماژە بەوەدەكەن، یانەی پاریس سان جێرمان ئارەزوو دەكات دەستبەرداری نەیماری بەڕازیلی بێت، بەهۆی زۆری پێكانەكانیەوە.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردەوە، پی ئێس جی گواستنەوەی فلێكسی پورتوگالی یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی كردووەتە ئامانج پێش ئەوەی دەستبەرداری نەیمار بێت.
ئاس ڕوونیكردووەتەوە، ئەگەر ئۆفەری گونجاو پێشكەشی نەیمار بكرێت، ئەوا لە یانە پاریسیەكە دەڕوات، هاوكات فلێكسیش دەیەوێت یانەكەی بەجێبهێڵێت، بەڵام لە ئێستادا هیچ پرۆژەیەكی نەدۆزیوەتەوە سەرنجی ڕابكێشێت.
باسی لەوەشكردووە، لەلایەنی پاریسەوە بڕیاری كۆتایی بەدەستی لویس ئینریكی ڕاهێنەری نوێ دەبێت، كە پێشبینی دەكرێت لەم هەفتەیەدا گرێبەستەكەی ڕابگەیەنرێت.
ئاس دووپاتیكردەوە، فلێكس لەو جۆرە یاریزانانەیە، كە سەرسامی ئینریكی ڕاهێنەر بەدەستدەهێنن و پێشوازی لە گواستنەوەی دەكات.