
بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٤ دۆلار و ٤٠ سەنتە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە دابەزیوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، پشووی هەفتانەی بازاڕە جیهانییەکان کۆتایی هات و نرخی نەوتیش دابەزی.
هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی (تێکساس) بە ٨٠ دۆلار ٢٢ سەنتە، بەهەمان شێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخەکەی ٧٧ سەنت دابەزیوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، لە رۆژی چواری حوزەیرانی ئەمساڵ رێکخراوی ئۆپێک رێککەوتن لەسەر کەم کردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان.