رۆژنامەی سپۆرت رایگەیاند ، بەرشەلۆنە دەستیكردووە بە جوڵە بۆ گواستنەوەی یاریزانێك بۆ جێگرەوەی گاڤی، كە تووشی پێكانێكی قورس بوو لە بەستەرەكانی ئەژنۆی.

رۆژنامەكە ئاماژەیبەوەشكرد ، یانە كەتەلۆنیەكە دەیەوێت پابلۆ تۆرێ بگەرێنێتەوە، كە بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێك پەیوەندی كردبوو بە یانەی جیرۆنا.

روونیشیكردەوە یاریزانەكە تا ئێستا نەیتوانیوە وەك یاریزانێكی سەرەكی بەشداری لە یارییەكانی جیرۆنا بكات ، چونكە تەنها 119 خولەك بەشداری كردووە هەروەها وەك یاریزانی یەدەگ لە هەشت یاری لەگەڵ یانەكەی لە كۆی 13 یاری.

بەپێی یاساكان دەبێت فیفا قەرەبووی بەرشەلۆنە بكاتەوە بە بەهای نزیكەی سێ بۆ چوار ملیۆن بەهۆی ئەو پێكانە سەختەی كە یاریزانەكە تووشی بووە.