نۆڤاک جۆکۆڤیچ رووبەڕووی کارلۆس ئەلکارازی تێنسی لاوی ئیسپانی بووەوە، ئەمجارە لە ئەمریکا و لە یاریی کۆتایی تێنسی سینسیناتی.

تێپەڕبوونی دوو مانگ بەسەر لەدەستدانی نازناوی تێنسی ویمبڵدن، جارێکی دیکە نۆڤاک جۆکۆڤیچ رووبەڕووی کارلۆس ئەلکارازی تێنسی لاوی ئیسپانی بووەوە، ئەمجارە لە ئەمریکا و لە یاریی کۆتایی تێنسی سینسیناتی.

جۆکۆڤیچ چەند هەلێکی بۆ رەخسا بۆ ئەوەی یارییەکە یەکلابکاتەوە، بەڵام کارلۆس هەر دوای دەخست، تاوەکو یارییەکە چووە تای برێک و نۆلێ بە 7-6 کۆمەڵەی سێیەمی بردەوە و لە دوای رکابەرییەکی ماراسۆنی و درێژ بە 3 کاژێر و 49 خولەک رکابەریکردن نازناوەکەی بەدەستهێنا.
 
جۆکۆڤیچ لە خۆشی بردنەوەی نازناوەکەدا درێسەکەی دڕاند و شێتانە ئاهەنگی گێڕا، دوای ئەوەش باوەشی بە جامی پاڵەوانێتییەکەدا کرد.
 
ئەمە سێیەمجارە جۆکۆڤیچ نازناوی سێنسیناتی دەباتەوە و ژمارەی نازناوەکانی لە کاروانی یارییکردنیدا گەیاندە 95 نازناو.