
لە وەرزی ریازی ئەمساڵدا رێزلینانی تایبەت بۆ رۆناڵدۆ دەكرێت و مۆزەخانەیەكی لە سعودیە بۆ دەكرێتەوە.
بڕیارە لە وەرزی ریازی ئەمساڵی سعودیە سەركەوتنێكی تری سەرسوڕهێنەری كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی ببینرێت و لەو وڵاتە بەشێوازێكی نوێ رێزی لێدەگیرێت.
بە گوێرەی راپۆرتە رۆژنامەنوسیەكان، ئاهەنگی وەرزی ریازی ئەمساڵ لە 28ی ئەم مانگەدا بەڕێوەدەچێت و لەو كاتەدا مۆزەخانەیەكی تایبەت بە رۆناڵدۆ دەكرێتەوە.
ئاماژەیان بەوەشداوە، مۆزەخانەی ئەستێرە پورتوگالیەكە سەرجەم نازناوە تایبەتییەكانی ئەو یاریزانە لە خۆ دەگرێت جگە لەوەش یادگاری و چیرۆك ئیلهامبەخشەكانی بۆ یەكەمجار تیادا دەردەكەون.
مۆزەخانەكە بە شێوەیەكی مۆدێرن و جیاواز دیزاین كراوە و لەگەڵ ئەوەشدا ژیانی پیشەیی كریستیانۆ رۆناڵدۆ تیادا نمایش دەكرێت كە پریەتی لە سەركەوتن و دەستكەوتی گەورە.