جود بێلینگهام لە دوایین ساتەكانی گواستنەوەی هاوینەی ساڵی 2023 پەیوەندی بە ڕیزەكانی ڕیال مەدریدەوە كرد لە یانەی بروسیا دۆرتمۆندەوە، یاریزانەكە تا ئێستا ئاستێكی زۆر بەرزی لەگەڵ مێرێنگێ پێشكەش كردووە و وایكردە ببێتە جێگەی سەرنجی تەواوی جیهان.

گاریس بێڵ لە لێدوانێكیدا كە ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە دەڵێت: گەورەترین ئامۆژگاری من بۆ بێلینگهام ئەوەیە كە سەرنجی لەسەر یاریكردن بێت بۆ یانەی ڕیال مەدرید، چونكە ئەگەر بە تەركیزێكی زۆرەوە یاری نەكەیت و كاریگەر بیت بەو بابەتانەی لە میدیاكانەوە دەیڵێن ئەوا دەبیتە بوكەڵە و زۆر پاشەكشە دەكەیت بەرەو دواوە.

ئەستێرەكەی پێشووی ریاڵ مەدرید لە درێژەی قسەكانیدا وتیشی: زۆربەی ئەستێرەكان بەهۆكاری ئەوەی گوێ بە قسەی رۆژنامەكان دەدەن ئاستیان دادەبەزێت، رەنگە هۆكاری دابەزینی ئاستی ئەویش رێژێكی هۆكارەكەی ئەو بابەتەبێت.

گاریس بێڵ لە كۆتاییدا ئامۆژگاریەكەی بۆ بێلینگهام وتی: دەبێت دوای یارییەكان قسە بكەیت و دڵنیاشبە كە تەنها بە ئیسپانی قسە بكەیت!