یاسین بونۆی مەغریبی و گۆڵچی ئێستای یانەی هیلالی سعودی ئاشكرایكرد كە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا گرێبەستێكی لەلایەن یانەی ریاڵ مەدریدەوە پێگەیشتووە.

بونۆ لە لێدوانێكیدا بۆ بەرنامەی رادیۆی ئیسپانیا رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە یانەی شاهانە ئۆفەرێكیان پێشكەش كردووە و ئەو بابەتەشی خستبووە كارە لە پێشینەكانی و هیچ كەسیك ناتوانێت رەتیبكاتەوە.

دوپاتیكردەوە كە هۆكاری سەرنەگرتنی ئەو گرێبەستە ئەوە بووە كە بەشداری جامی نەتەوەكانی ئەفریقا دەكات كە بڕیارە لە مانگی یەكی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت، ئەوەش بووە هۆكاری ئەوەی ئەو بابەتە شكستبهێنێت.

لە مانگی رابردوودا بەتایبەت دوای توشبوونی تیبۆ كۆرتوا بە پێكانێكی درێژخایەن، یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵی گواستنەوەی یاسین بونۆی مەغریبی دابوو بەڵام لەگەڵیدا نەگەیشتنە رێككەوتن و دواتر گرێبەستیان لەگەڵ كیپا ئیمزاكرد.