
لە یارییەكانی هەفتەی 22ی خولی ئەڵمانیا بایەر لیڤەركوزن لە یاریگای بای ئەرینا میوانداری لە بایرن میونشن كرد.
لە تایمی یەكەمدا هەردوولا بەبەهێزی دەستیان بە یارییەكە كرد بەڵام خاوەن هێرشەكانی مەترسیدارتربوو و لە چەندین هەلدا نزیكبوون لە گۆڵی یەكەم بەڵام سەركەوتوونەبوون، سەرئەنجام تایمی یەكەم بە سپێتی و بە بێ گۆڵ كۆتایی پێهات.
لە نیوەی دووەمدا هەمان سیناریۆ دووبارەبووەیەوە و هیچ كاملایان نەیانتوانی گۆڵ تۆماربكەن، یارییەكە بە بێ گۆڵ كۆتایی هات.
سەرئەنجام بایرن میونشن كۆی خاڵەكانی گەیاندە 55 خاڵ و لە پلەی یەكەمدایە و لیڤەركوزنیش بە 47 خاڵ لە پلەی دووەمدایە.
لە یارییەكی تردا بوخۆم بە ئەنجامی دوو گۆڵ شكستی بە دۆرتمۆند هێنا و فۆڵسبۆرگیش بە دووگۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە شتوتگارتی بردەوە.