لە قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، كەریم بێنزیما بەرامبەر مانچێستەر سیتی دەیەوێت ژمارەكەی لیۆنێل مێسی یەكسان بكاتەوە.

كەریم بێنزیما ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید دەیەوێت لە یارییەكەی ئەمڕۆیان بەرامبەر مان سیتی ژمارەی گۆڵەكانی لەگەڵ لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئێستای پاریس سانجێرمان و پێشووی بارسێلۆنا وەك یەك لێبكات.

بە گوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی ماركای ئیسپانی كەریم بێنزیما چاوەڕێی ئەوە دەكات گۆڵەكانی هاوتای مێسی بكات، ئەمە لە كاتێكدایە مێسی زۆرترین گۆڵی بەرامبەر یانە ئینگلیزییەكان لە چامپیۆنزلیگ تۆماركردووە، كە زۆرترین گۆڵیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی بووە.

مێسی بە درێسی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان حەوت گۆڵی لە مان سیتی تۆماركردووە و كەریم بێنزیمایش بە درێسی مێرەنگی خاوەنی شەش گۆڵە و دەیەوێت بە تۆماركردنی گۆڵێك لە یانە ئینگلیزییەكە ژمارەی گۆڵەكانی مێسی یەكسان بكاتەوە.