
لە جەولەی دووەمی یاریەکانی پاڵاوتنی کیشوەری ئەمریکای لاتین بۆ گەیشتن بە مۆندیال هەڵبژاردەی بەرازیل لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی هەڵبژاردەی پیرۆ و یارییەکەی بەئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لێبردەوە.
لە تایمی یەکەم، یارییەکە ڕکابەرییەکی زۆرۆ بەخۆیەوەبینی و یاریزانانی هەردوولا لەهەوڵدا بوون تا گۆڵ تۆمار بکەن بەڵام سەرکەوتوو نەبون.
لە تایمی دووەم بەرازیلییەکان فشارێکی زۆرییان بۆسەر گۆڵی تیپی بەرامبەر دروستکرد کە دوای هەوڵێکی زۆر لە خولەکی 91 مارکینیۆس بەتۆمارکردنی گۆڵێک بردنەوەی بە بەرازیل بەخشی.
بەو ئەنجامە، هەڵبژاردەی بەرازیل بەکۆکردنەوەی شەش خاڵ پێشەنگی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026ی تایبەت بە هەڵبژاردەکانی ئەمریکای لاتینە.