
ڕیكاردۆ بورگۆس كە ناوبژیوانی یاری نێوان ریاڵ مەدرید و سییڤیا بوو لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا مشتومڕێكی زۆری لە میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دروستكرد، بەهۆی هەندێك لەو بڕیارانەی كە ناوبژیوانەكە لەو یاریەدا داویەتی ، گرنگترینیان هەڵوەشاندنەوەی دوو گۆڵی ڕیال مەدرید و هەژمارنەكردنی لێدانی سزا بوو بۆ ریاڵ مەدرید .
پاش بڵاو بوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەك كە وردەكاری ئەو گفتوگۆیەی لە نێوان ڤینیسیۆس جونیۆر و بورگۆسدا ڕوویدا لە دوای كۆتایی تایمی یەكەم، تیایدا دی بورگۆس پێی دەڵێت كە هەڵەی كردووە و دەبوو لێدانی سزا هەژماربكات ، ئەستێرە بەڕازیلییەكە لە وەڵامدا پێی دەڵێت بەڵێ ئاگادارم كردیتەوە كە لێدانی سزابوو.
یانەی ڕیال مەدرید لەم وەرزەدا بەردەوامە لە دەربڕینی بێزاری خۆی لە ناوبژیوانان، ئەمەش لە ڕێگەی ئەو ڤیدیۆیانەی لە كەناڵی فەرمی یانەكەوە پەخش دەكرێت، كە پێداچوونەوەی بەو هەڵانە دەكات كە بورگۆس لە دوایین یاریدا ئەنجامیداوە، هەروەها پێداچوونەوەی بە هەڵەكانی پێشوو كە لە یارییەكانی كلاسیكۆ روویداوە.