
بێرنادۆ سیلڤا سەرنجی زۆرێك لە یانە گەورەكانی ئەوروپا و سعودییەی راكێشابوو كە گرنگترینیان پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و بەرشەلۆنەی ئیسپانی و هیلال سعودی.
بێرناردۆ سیلڤا لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی یانەكەی ڕایگەیاند كە شەش ساڵی نایابم لە یانەی مانچستەر سیتی بەسەر بردووە، خۆشحاڵم كە مانەوەم لێرە درێژە دەكێشێت.
ئاماژەی بەوەشكرد كە بردنەوەی سێ نازناوەكەی وەرزی ڕابردوو زۆر تایبەت و سەرنجراكێش بوو كە بەشێك بووم لە یانەییەكە شەڕی بەدەستهێنانی نازناوەكانی دەكرد.
سیلڤا وتیشی : سەركەوتن وا دەكات زیاتر بتەوێت ئەم یانەیەش ئەم دەرفەتەم پێدەدات بۆ ئەوەی بەردەوام بم لە بردنەوە.
لە كۆتاییدا وتی: من ڕاهێنەر و هاوڕێكانم و هاندەرانم خۆشدەوێت، هیوادارم بتوانین لە ساڵانی داهاتوودا یادەوەری نایابی زیاترتان لەگەڵدا بەش بكەین.