بێرنادۆ سیلڤای پورتوگالی لە چاوپێكەوتنێكی میدیاییدا رایگەیاند كە لە ژێر سەرپەرشتی یەكێك لە باشترین راهێنەرەكانی مێژوو راهێنانی كردووە ئەویش پیپ گواردیۆلایە.

ئاماژەی بەوەشكرد كە: دوای گواردیۆلا هیوادارە لەژێر سەركردایەتی كارلۆ ئەنچیلۆتی مەشق و ڕاهێنان بكات، چونكە ئەو ئەزموونێكی زۆری هەیە و یەكێكە لە باشترین ڕاهێنەرەكان تا ئێستا.

یاریزانە پورتوگالیەكەلە سەرەتای ئەم وەرزەدا گرێبەستەكەی لەگەڵ سیتیزنز نوێكردەوە بۆ ماوەی سێ ساڵ واتە تا هاوینی 2026 لەگەڵ مان سیتی بەردەوام دەبێت، كۆتایی بەو مشتومڕانە هێنالەسەر ئەگەری ڕۆیشتنی لە یانەكە.