یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەشێوەیەكی فەرمی ڕایگەیاند سەركەوتوانە گرێبەستیان لەگەڵ جواو فلێكسی پورتوگالی ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیكۆمەدرید ئەنجامداوە.

یانە كەتەلۆنیەكە لەهەمان كاتدا ئەنجامدانی گرێبەستی لەگەڵ جواو كانسیلۆی پورتوگالی بەرگریكاری مان سیتیش ڕاگەیاند كە بەهەمان شێوە بەخواستن پەیوەندی پێوەكردون.

یانەی بەرشەلۆنە لە ڕاگەیاندراوێكی فەرمی دوپاتیكردەوە كە گواستنەوەكە بەخواستنە بۆ یەك وەرز و مەرجی كڕینەوە لەگرێبەستی هیچ یەكێك لە یاریزانەكاندا بوونی نیە.