چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند ، تۆمەتباركردنی لاپۆرتا لە دۆسیەی دانی بەرتیلی دارایی بە نێگریرای جێگری سەرۆكی پێشووی لیژنەی ناوبژیوانان، تەنها هەوڵێكە بۆ تێكدانی سەقامگیری یانەكە و ناشرین كردنی خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەكە لە لایەن ریاڵ مەدریدەوە .

راهێنەرە ئیسپانیەكە دوپاتی كردەوە: لاپۆرتا كەسێكی ئازا و ئەرێنییە و سەركردایەتی پڕۆژەیەكی نوێ دەكات، ئەوان لەگەڵیدان لە سەدا 100 پشتگیری دەكەن.

چاڤی دەڵێت: سەسام بووم بە كەمكردنەوەی سزای ناچۆ ، چونكە هەمان لیژنە داوای ئێمەی بۆ كەمكردنەوەی سزای لیڤاندۆڤسكی رەتكردەوە كاتێك تەنها دەستی بەر لوتی یاریزانی بەرامبەر كەوتبوو.

سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی یانەی ئەتلەتیك بلباو، چاڤی جەختی لەوە كردەوە: یارییەكی قورس دەبێت بەرامبەر ڕكابەرێكی بەهێزی جەستەیی و تەكنیكی، بە سەرۆكایەتیی ڕاهێنەرێكی گەورەی وەك ئێرنێستۆ ڤالڤێردی.

لە كۆتایشدا دڵنیایی دایە هاندەرانی یانەكەیان سەبارەت بە پێكانەكان و وتی: هەریەكە لە رافینها ، لیڤاندۆڤسكی، كۆندی ، پێدری سێرجی رۆبێرتۆ و دیۆنگ بەشداری ناكەن بەڵام باڵدی و ئاراوخۆ و لامین یامال كێشەیان نییە و ئامادە دەبن.