
دانوستانەكانی نێوان بەرشەلۆنە و نیكۆ ویلیامس تا دێت ئاڵۆزتر دەبێت، دوای ئەوەی یاریزانەكە خواستی خۆی بە مانەوەی لە ریزەكانی ئاتلێتیك بلباو دەربڕیووە و دەیەویت وەرزی داهاتووی یانەی داهاتووی هەڵبژێرێت.
لە رۆژانی رابردوو رۆژنامەی سپۆرت ئاشكرایكرد كە ویلیامس دەیەوێت لە ریزەكانی بلباو درێژە بە یاریكردن بدات، بە گوێرەی زانیارییەكانی سەرچاوە كەتەلۆنییەكانیش، خوان لاپۆرتا سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە بە شێوەیەكی زۆر تووند وەڵامی ویلیامسی داوەتەوە، دوای ئەوەی یاریزانەكە نەیویستووە گرێبەست لەگەڵ یانەكە واژۆ بكات و پێی راگەیاندووە، شەمەندەفەری بارشا تەنیا یەك جار تێدەپەڕێت، نەك هەموو رۆژێك.
سانتی ئۆفالیش لەلایەكی ترەوە ئاشكرایكردووە، یانەكەی كەتەلۆنیا بە ویلیامسی راگەیاندووە كە وەرزی داهاتوو چاوەڕێی ناكەن و تەنیا ئەم وەرزە هەوڵی بەدەستهێنانی دەدەن.
وەرزی رابردوو ویلیامس لەگەڵ بلباو بەشداری لە 37 یاریدا كرد و توانی هەشت گۆڵ بكات و 19 گۆڵیش درووست بكات، لەگەڵ ئیسپانیا لە یۆرۆی 2024 ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد و توانی لە بردنەوەی نازناوەكە رۆڵێكی گرنگ ببینێت.