
لە یارییەكی هەفتەی 23ی خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە بووە میوانی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس.
تایمی یەكەم، یانەی بەرشەلۆنە، بە ئاست بەرزی بیندرا و چەند هەلێكی گۆڵ تۆماركردنی رەخساند، تا لە خولەكی 21 لیڤاندۆڤسكی گۆڵی یەكەمی تۆماركرد. ئەو تایمەش بەو ئەنجامە كۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، گۆندۆگان گۆڵی دووەمی بەرشەلۆنەی لە خولەكی 49 تۆماركرد، هەرچەندە ئالاڤێس لە خولەكی 51 ئەنجامەكەی بۆ گۆڵێك كەمكردەوە ، بەڵام دواتر لە خولەكی 59 گۆندۆگان بەهۆی پێكانەوە گۆڕانكاری پێكرا و ڤیتۆر رۆكی بەرازیلی و یاریزانە تازە لاوەكەی بەرشەلۆنە لە جێگای هاتە ناوەوە، رۆكی ئاست بەرزی خۆی دوپاتكردەوە و لە خولەكی 63 گۆڵی سێیەمی یانە كەتەلۆنییەكەی تۆماركرد، بەڵام لە خولەكی 72 بە كارتی سور كرایە دەرەوە.
كارتە سورەكەی رۆكی كاریگەری لەسەر ئەنجامی یارییەكە نەبوو، لەبەر ئەوە بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یارییەكەی بردەوە و بە كۆكردنەوەی 50 خاڵ لە پلەی سێیەم دەبیندرێت.