
ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ڕایگەیاندووە، داهاتووی چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە لە مەترسیدایە، سەرەڕای ئەوەی لەم دواییانەدا بڕیاری ڕۆیشتنی هەڵوەشاندەوە و بەردەوامبوونی لەگەڵ یانەكەی كەتەلۆنیا دوپاتكردەوە.
بەپێی بڵاوكراوەیەكی رۆژنامەی ئاس، كارگێڕی یانەكە پێی وایە پلەی سێیەم لە كۆتایی وەرزدا یەكسان دەبێت بە شكست بۆیان لەبەر ئەوەش دەیانەویت چاوخشاندنەوەیەك بە لیستی یاریزانەكان و تەنانەت كارەكانی راهێنەریشدا بكەنەوە.
هەر بەپێی بڵاوكراوەكە، لاپۆرتای سەرۆكی بەرشەلۆنە لە ئەگەری لەدەستدانی پلەی دووەمی لەم وەرزە و بەشداری نەكردنیان لە جامی سوپەری وەرزی داهاتوو، درێخی ناكات لە دەستبەرداربوون لە ئاراوخۆ و دی یۆنگ، هەروەها لیڤاندۆڤسكیش بەهۆی هەڵكشانی تەمەنی و مووچە بەرزەكەیەوە، لە هەمووشی سەیرتر ئەوەیە ئاسایی دەبێت لەلای ئەگەر چاڤیش لە كارەكەی دووربخاتەوە.
ئاس باسی لەوەشكردووە، لە ئێستادا كارگێڕی یانەكە بەهۆی پێكانە بەردەوامەكانیەوە لاری نییە لە دەستبەرداربوونی پێدری و وە فایلی نوێكردنەوەی گرێبەستی رۆبێرتۆشی داخستووە.