
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان پشتڕاستیان كردەوە كە، بەرشەلۆنە دوا وادەی دایە نیكۆ ویلیامزی هێرشبەری ئیسپانی و یانەی ئەتلەتیك بلباو تا بە پێشنیارەكەیان رازیببێت بۆ ئەوەی پەیوەندییان پێوەبكات.
بەرشەلۆنە زیاتر لە هەفتەیەك پێش ئێستا ئۆفەری فەرمی خۆی پێشكەش بە بەڕێوبەری كارەكانی ویلیامز كرد، هەروەها چاوەڕێی ڕەزامەندی یاریزانەكە دەكات بۆ ئەوەی بڕگەی ئازادكردنی گرێبەستەكەی بدەن كە 58 ملیۆن یۆرۆیە.
بەپێی ڕادیۆی كادینا سێری ئیسپانیا ، سەرچاوەكانی ناو یانە كەتەلۆنییەكە پشتڕاستیان كردووەتەوە كە بەرپرسانی بلاوگرانا پلانیان هەیە تا 12ی ئاب چاوەڕێی وەڵامی ویلیامز بكەن بۆ ئەو ئۆفەرە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو بەروارە هاوتایە لەگەڵ پەیوەندیكردنی هێرشبەرەكە بە مەشقەكانی یانەكەیەوە، بەڵام ئەگەر وەڵامی بەرشەلۆنە تا ئەوكاتە نەداتەوە ئەوا یانە كەتەلۆنیەكە دەست هەڵدەگرن لە گواستنەوەی لەم هاوینەدا.