
لە یارییەكانی هەفتەی یەكەمی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی خیتافی.
لە تایمی یەكەمدا، یاریزانانی بەرشەلۆنە ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكرد بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆماربكەن و لە خولەكی 42دا رافینیای یاریزانی بەرشەلۆنە بە كارتی سوور كرایە دەرەوە.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 57 ناوبژیوان كارتی سووری بەخشیە جایمی ماتا و لەدواتریشدا چاڤی راهێنەری بلوگرانا ئەویش بە كارتی سوور دەركرا، یارییەكە تا دەهات گڕوتینی بەخۆوە دەگرت بەتایبەتی لەلایەن یاریزانانی بەرشەلۆنە، بەڵام بێ ئەنجام بوو و یارییەكەش بەبێ گۆڵ كۆتاییهات.
بەرشەلۆنەی پاڵەوانی وەرزی رابردوو لە یەكەم هەفتەی وەرزی نوێدا دوو خاڵی لەدەستدا و یەكشەممەی داهاتووش لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی قادیش دەكات.