لە كۆتا یاری هەفتەی 28ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆ رووبەڕووی یانەی جیرۆنا بووەوە.

هەر لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی بەرشەلۆنە بە هێرشبردن دەستیان پێكرد و لە تایمی یەكەمدا چەند هەلێكی گۆڵ تۆماركردنیان لەدەستدا

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی بەرشەلۆنە تا دوایین خولەك لە هەوڵەكانیان بەردەوامبوون بەڵام سەركەوتوو نەبون لە گۆڵ تۆماركردن و سەرەنجام یاریەكە بە یەكسانی و بە بێ گۆڵ كۆتاییهات.