
بەهۆی ناجێگری ئاستی بەرشەلۆنە دەیەوێت رافینیا بفرۆشێت و یانەیەكی سعودیە و مان یونایتدیش یاریزانەكەیان دەوێت.
ئامارەكان ئەوە دەردەخەن كە ڕافینیا لە سێ مانگی ڕابردوودا نەیتوانیوە بە درێسی بەرشەلۆنەوە هیچ گۆڵێك تۆمار بكات، واتە لە 14 یاری پێشووی یانەكە تامی گۆڵی نەكردووە و ئەمەش بوەتە هۆی رەخنەگرتنی هاندەران لە یاریزانەكە.
دوای زیاتر لە ساڵێك لە گرێبەستەكەی، ڕافینیا نەیتوانیوە دڵی هاندەران و بەرپرسانی بەرشەلۆنە رازیبكات، یاریزانە بەڕازیلییەكە بەشداریكردنی لە گۆڵ و ئەسیستەكان زۆر كەمترە لەوەی چاوەڕێی لێدەكرا.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرت، بەرشەلۆنە پێشوازی لە ڕۆیشتنی ڕافینیا دەكات بەو مەرجەی ئۆفەرێكی دارایی باشی پێبگات، یانەیەكی گەورەی سعودیە و مانچستەر یونایتد دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانەدا بكەن، هەروەها سپۆرت نووسیویەتی ئەم یاریزانە باڵە بەڕازیلییە نایەوێت بارسا بەجێبهێڵێت، چونكە دەیەوێت هەرچییەك بێت خۆی بسەلمێنێت، بەڵام لەكۆتاییدا ڕەنگە جیابوونەوەكە لە بەرژەوەندی خۆی ببینێت و بیرۆكەی یاریزانەكە بگۆڕێت.