
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گرنگی بە تواناكانی بنیامین سیسكۆی هێرشبەری لایپزیك دەدات كە بە هالاندی نوێ ناسراوە
ڕۆژنامەنووس فرانسیس ئەگویلار باسی لەوە كرد كە بەرشەلۆنە گرنگی بە بنیامین سیسكۆی یاریزانی لاوی هێرشبەری یانەی لایپزیگ دەدات.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە سیسكۆ كە لە یانەی ڕیدبول سالزبۆرگی نەمساییەوە ڕویكردە لایپزیك و لەم وەرزەدا سەرەتایەكی نایابی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەكە ئەنجامداوە
سیسكۆ، یاریزانە تەمەن ٢٠ ساڵەكەی سلۆڤینییە، گرێبەستەكەی لەگەڵ لایپزیگ تا هاوینی ٢٠٢٨ واژۆكرد.
سیسكۆ بە هێرشبەرێك دادەنرێت كە توانای گۆڵكردنی بەرزی هەیە، هەربۆیە بە هالاند دەچوێنرێت.