لە قۆناغی یەكەمی چامپیۆنز لیگ، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی بەنفیكای پورتوگالی.

تایمی یەكەم بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سوودی بەنفیكا كۆتاییهات، پاڤلیدیس سێ گۆڵەكەی بەنفیكای تۆماركرد و لیڤاندۆڤسكی گۆڵەكەی بەرشەلۆنەی تۆماركرد.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 64 رافینیا بەرشەلۆنەی كردە خاوەنی گۆڵی دووەم بەڵام رۆناڵد ئاراوخۆ بە هەڵە لە خۆیان گۆڵی چوارەمی بەنفیكای تۆماركرد.

دواتر یاریزانانی بەرشەلۆنە ریمۆنتادایان كرد و سێ گۆڵیان لە رێگەی لیڤاندۆڤسكی و ئیریك گارسیا و رافینیاوە تۆماركرد و سەرەنجام یارییەكەیان بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر چوار گۆڵ بردەوە.

لە یارییەكانی تریشدا، یانەی بروسیا دۆرتمۆند بووە میوانی بۆلۆنیا و بە ئەنجامی گۆڵێك بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەكەی پێدۆڕاند، شتوتگارت و ئایندهۆڤنیش بردنەوەیان بەدەستهێنا.

بەو ئەنجامانە، بەرشەلۆنە بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندیدا دەبینرێت و سەركەوتنی بۆ قۆناغی 16 مسۆگەر كرد، دۆرتمۆند 12 خاڵی هەیە و لە پلەی 13دایە، بەنفیكا و شتوتگارت پلەكانی 19 و 21یان گرتووە.