لە هەفتەى 33ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، یانەى بەرشەلۆنە لە یاریگاى سپۆتیفاى کامپ نۆ، میواندارى یانەى ئۆساسۆناى کرد.

لە تایمى یەکەمدا، هەردوو یانە بەتایبەت بەرشەلۆنە هێرشى زۆریان ڕووبەڕووى تۆڕى گۆڵى یەکتر کردەوە، بەڵام لە تۆمارکردنى گۆڵدا سەرکەوتوو نەبوون، کە ئۆساسۆنا لە خولەکى 27ەوە بە 10 یاریزانەوە یارى دەکرد، بەهۆى ئەوەى خۆرخى هیراندۆى بەرگریکارى کارتى سورى وەرگرت.

لە تایمى دووەمدا، بەرشەلۆنە لە خولەکى 85دا گۆڵێکى لە ڕێگەى جۆردى ئەلباوە تۆمارکرد و بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.

بەم ئەنجامە، بەرشەلۆنە دووەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد و بە 82 خاڵ لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەدایە و بەکاتى جیاوازى خاڵەکانى لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدى پلەى دووەم بۆ 14 خاڵ بەرزکردەوە، ئۆساسۆناش بۆ دووەم جار لەسەریەک توشى شکستهات و بە 44 خاڵ و بەکاتى لە پلەى نۆیەمدا ماوەتەوە.