
رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاماژەی بەوەكردووە بەرپرسانی یانەی بلەوگرانا، دەیانەوێت رۆناڵد ئاراوخۆ بۆ ماوەیەكی زیاتر لە یانەكەیان بەردەوامبێت و هەوڵی نوێ كردنەوەی ماوەی گرێبەستەكەی دەدەن، بەڵام یاریزانەكە تاوەكوو ئێستا ئامادەنییە بە نوێ كردنەوەی.
گرێبەستی ئەستێرە ئۆرۆگوایەكە، لە هاوینی ساڵی 2026 كۆتایی دێت و یانەكەش دەیەوێت تاوەكوو هاوینی داهاتوو بابەتی گرێبەستەكەی یەكلابكاتەوە، ئەگەر یاریزانەكە وەڵامی داواكارییەكانی بەرشەلۆنە نەداوەتەوە، هاوینی داهاتوو بیر لە فرۆشتنی دەكەنەوە، چونكە نایانەوێت بەخۆڕای لە یانەكەیان بڕوات.
ئاراوخۆ لەلایەن كۆمەڵێك یانەوە هەوڵی گواستنەوەی دەدرێت بەتایبەت یانەی بایرن میونشن، بەجدی هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدات.
بەرگریكارە ئۆرۆگوایەكە لەگەڵ تیپی یەكەمی بەڕشەلۆنە بەشداری لە 150 یاریدا كردووە و لەو ماوەیەدا توانیوێتی، هەشت گۆڵ و پێنج ئەسیست تۆماربكات، ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات.