یانەی بەرشەلۆنە پێكانی لامین یامال یاریزانی لاوی یانەكەی راگەیاند، كە لە یاریی رابردووی ئیسپانیا لە پاڵەوانێتی نەیشنزلیگ بەرامبەر دانیمارك تووشی پێكان بوو.

یانەی بلەوگرانا لە راگەیاندراوەكەدا رایگەیاندووە، لامین یاماڵ لە ماسولكەكانی دواوەی رانی چەپی تووشی پێكان بووە و گەڕانەوەی بۆ یاریگاكان، دەگەڕێتەوە سەر وەڵامی جەستەی یاریزانەكە بۆ پێكانەكەی.

ئەوەی جێگەی سەرنجە رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی رایگەیاندووە، ئەستێرە لاوەكە بۆ یاریی داهاتووی بەرشەلۆنە بەرامبەر سێڤییە ئامادە دەبێت، كە هەفتەی داهاتوو لە خولی ئیسپانیا بەڕێوە دەچێت بەڵام بەشداری پێكردنی دەگەرێتەوە سەر بریاری راهێنەر.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەكردووە ئەگەر زۆرە فلێك لەیاری سیڤیە بەشداری پێنەكات، بۆئەوەی بۆیاری بایرن میونشن لە چامپیۆنزلیگ و كلاسیكۆ لە لالیگا بەتەواوی ئامادەببێت.